بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێسحاق هێرتزوگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی دووبەرەکی بە خۆوە دەبینێت و ئەمەش لە ئاستی ناوخۆدا لاوازی دەکات.
ناوبراو داوای لە سیاسەتمەداران و لایەنگرانی کرد کە بەرپرسیارانە هەڵسووکەوت بکەن.
ئەم لێدوانەش لە کاتێکدایە کە زۆربەی بەرپرسانی باڵای پێشوو و ئێستای ڕژێمی زایۆنیستی سەرەڕای پاڵپشتییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە نیگەرانییەوە باسی داهاتووی ئەم ڕژێمەیان کردووە.
پێشتر ئیهود باراک سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندبوو کە ئەم ڕژێمە ڕەنگە پێش 80 ساڵەیی خۆی هەڵبوەشێتەوە./.