بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە سعوودیە.
بڕیارە سەرۆک کۆماری چین بەشداری لە کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی بکات.
فەیسەڵ بن بندر بن عەبدولعەزیز میری ڕیاز و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە پێشوازییان لە سەرۆک کۆماری چین کرد.
میدیاکانی سعوودیە ڕایانگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت لەم سەردانەدا چەندین گرێبەست و ڕێکەوتن بە بەهای زیاتر لە 29 ملیار دۆلار واژۆ بکرێت، هەروەها چەندین ڕێکەوتنی سیاسیش لەم سەردانەدا دەکرێت.
شارەزایانی سیاسی لەو بڕوایەدان کە سەردانەکەی شی جین پینگ بۆ سعوودیە، لێدانێکی قورسە لە پێگەی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست./.