بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موشە یەعلون وەزیری پێشووتری شەڕی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بە ئاماژە بە پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم ڕژێمە لە لایەن بنیامین نتانیاهۆوە، وتی: ئێمە لە دۆخێکی ئاڵۆزداین و ئەو کابینەیەی کە پێک دەهێندرێت، کابینەی تاوانبارەکانە.
ناوبراو وتی: تەنیا ئیتمار بن گویر وەزیری داهاتووی ئاسایشی ناوخۆیی، تاوانبارێکە کە هەشت دۆسیەی بە تایبەت لە بواری تیرۆریزمدا هەیە.
پێشتر مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین داوای لە سەرجەم لایەنەکان و خەڵکی فەڵەستین کردبوو کە بۆ ڕوبەڕوبونەوە و ڕێگری لە سەرکەوتنی کابینەی بنیامین نتانیاهۆ هەنگاو بنێن./.