بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمەڵەی پاسارگاد لە پارێزگای فارس (ناوەندی ئەم پارێزگایە شیرازە) سەعادەت شار، کیلۆمەتری 20 ی ڕێگای ئەسفەهان.
کۆمەڵەی پاسارگاد لە شیراز، لە ئاسەوارە بە جێماوەکانی سەردەمی هەخامەنشییە. پاسارگاد لە قەزای پاسارگادی پارێزگای فارس و لە دەشتی مورغابدایە. ئەم کۆمەڵەیە گۆڕی کورۆش، کۆشکەکانی پاشایەتی، باخی شایی و ڕێڕەوە ئاوییەکان، تاوەری بەردین، شوێنی پیرۆز، کاروانسەرای موزەفەری و مزگەوتی ئەتابەکی لە خۆ دەگرێت. کۆمەڵەی مێژوویی پاسارگاد یەکەم پایتەختی هەخامەنشییەکانە کە کۆمەڵەی سەرەکیی 160 هێکتار ڕوبەڕوی هەبووە. بێگومان گۆڕی کورۆش گرنگرین و بەناوبانگترین ئەم کۆمەڵە مێژووییە لە شیرازە. کۆمەڵەی مێژوویی پاسارگاد لە ساڵی 1383 ی کۆچی هەتاوی (2002) وەک پێنجەم ئاسەواری ئێرانی لە میراتی جیهانی یۆنسکۆ تۆمار کراوە.
مێژووی ناوچەی پاسارگاد بۆ پێش سەردەمی هەخامەنشییەکان دەگەڕێتەوە. بە درێژایی مێژوو، هۆکاری جوگرافی ئەم ناوچەی کردووەتە شوێنێکی پارێزراو بۆ پێکهاتە و نەتەوە جیاجیاکان . پاش هەخامەنشییەکان و تەنانەت لە سەردەمی ئیسلامیدا ئەم ناوچەش بۆ حکومەتە جیاجیاکان گرنگییەکی زۆری هەبووە. گرنگترین بەشی کۆمەڵەی مێژوویی پاسارگاد بە گۆڕی کورۆش دەزانن و زیاترین ئاسەواری کۆمەڵەکەش لە سەردەمی حکومەتی ناوبراودا بووە.
لە درێژەدا ئاماژە بە چەند کۆشکێکی ئەم کۆمەڵە مێژووییە دەدرێت:
کۆمەڵە کۆشکەکانی پاسارگاد لە بەشێکدا بە ناوی چوارباخ لە ناوەڕاستی ئەم شوێنەدایە و سێ کۆشکی تایبەت، پێشوازی یان بارعام و دەروازە لە خۆ دەگرێت.
کۆشکی تایبەت:
کۆشکی تایبەتی پاسارگاد بە 3192 مەتری چوارگۆشە ڕوبەر، لە مەودای 1300 مەتری باکوری ڕۆژهەڵاتی گۆڕی کورۆشدایە و لە هۆڵێکی گەورە بە دوو بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا پێکهاتووە. بە پێی مێژوو و بەڵگە پەیوەندیدارەکان، دەوترێت کە ئەم کۆشکە شوێنی مانەوە و ماڵی تایبەتی کورۆش بووە.
کۆشکی بارعام:
کۆشکی بارعام یان کۆشکی پێشوازی 2472 مەتری چوارگۆشە ڕوبەری هەیە و هۆڵێکی گەورە بە هەشت ئەستوون، چوار هەیوان و دوو ژوور لە خۆ دەگرێت. ئەمڕۆ تەنیا یەک ئەستوون ماوەتەوە کە بەرزییەکەی زیاتر لە 10 مەتر دەبێت. لە یەکێک لە دەروازەکانی ئەم کۆشکە، یەکێک لە کۆنترین بەردەنووسە بزمارییەکانی ئێران ماوەتەوە کە بە سێ زمانی فارسیی کۆن، عیلامی و بابلی نووسراوە من کورۆش شای هەخامەنشیم.
کۆشکی دەروازە:
کۆشکی دەروازە بە 726 مەتری چوارگۆشە ڕوبەر، لە کۆشکە گرنگەکانی کۆمەڵەی مێژوویی پاسارگادە. کۆشکەکە 8 ئەستوونی 16 مەتریی هەبووە.
گەڕان بە دوای ناوی پاسارگاد لە سەرچاوە مێژووییەکانی کۆن ئێمە دەگەێنێتە کتێبی مێژوویی هێرودۆت. ناوبراو لە کتێبی خۆیدا وشەی پاسارگادی بۆ یەکێک لە نەتەوە کۆنەکانی ئێران گەڕاندووەتەوە کە سەر بە پارسییەکان بوون. وشەی پاسارگاد وەک پاسارگد یش هاتووە کە بە واتای کەمپی پارسەکانە. بە تێپەڕبوونی کات ناوی پاسارگاد لە سەر ئەم شوێنە ماوەتەوە./.