بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژنڕاڵ ئامیت سەعر لە میانەی بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی پەیمانگەی گازیت لە سەنتەرە توێژینەوەییەکانی سەر بە یەکەی هەواڵگری سەربازیی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە حکومەتی ئێران سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی هەفتەکانی ڕابردوو درێژە بە ژیانی خۆی دەدات.
ناوبراو کە پێشتر ئەندامی یەکەی هەواڵگری سەربازیی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بووە، وتی کە دەسەڵاتی ئێران کۆنتڕۆڵی ناڕەزایەتییەکانی کردووە و بەمەش مانەوەی خۆیی دەستەبەر کردووە، دەسەڵاتی ئێران کەڵکی لە ئامرازی بەهێز بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ناڕەزایەتییەکان گرتووە.
پێشتریش ئاهارۆن هالیوا سەرۆکی یەکەی هەواڵگری سەربازیی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە سەرەڕای چەندین هەفتە ناڕەزایی و ئاڵۆزی لە ئێران، ناڕەزایەتییەکان نەبووەتە مەترسی لە سەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران./.