بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی کە وڵاتەکەی گیانفیدایی شەهیدەکانی لەبیر ناکات.
ناوبراو وتی: ئێمە لە شەڕێکی پیرۆزداین و گیانفیدایی شەهیدە گەورەکانمان کە بە خوێنی خۆیان مێژووییەکی ڕووناکیان خوڵقامد، لەبیر ناکەین.
ئەو بەرپرسەی یەمەن وتی: گیانفیدایی شەهیدان وایکردووە کە گەلی یەمەن بە سەربەرزی بژین و شانازی بە بوێری و لێهاتوویی ئەوانەوە بکەن، ئەگەرچی دوژمن پێشتر سەنعا و پارێزگاکانی دیکەی بۆردومان دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ دەتوانین بە دەیان مووشەک و درۆن وەڵامی هەر هێرشێک بدەینەوە.
یەحیا سەریع وتی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەوەدا سەرکەوتوو بوون کە هاوکێشەیەک لە هاوسەنگی ترس و تۆقاندن لە بەرامبەر دوژمن دابین بکەن و ئەم هاوکێشەیەش لە پێناو پاراستنی سەرچاوە ستراتیژییەکانی وەک نەوت و غازە./.