بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکداەرەکان فەرمانی جێگیربوونی هێزەکانی پاسەوانی سنوری لە سنورەکانی ئێران و تورکیا دەرکردووە.
ناوبراو وتی کە ئامانج لەم فەرمانەی سودانی، کۆتایی هێرش و شەڕی نێوان هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا لە گەڵ نەیارانی کوردە کە لە خاکی هەرێمی کوردستان ڕوو دەدات.
وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتی کە سەرۆک وەزیران جەختی لە سەر کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی سنورەکانی ئێران و تورکیا لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنورەوە کردووەتەوە.
وتیشی کە عێراق نایەوێت خاکەکەی ببێتە سەکۆی هەڕەشە و هێرشی دژ بە وڵاتانی دراوسێ و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانیش فەرمانی پڕچەککردنی هێزی پاسەوانی سنوریی دەرکردووە./.