بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود عەباس وتی کە فەڵەستینییەکان خۆیان بە دەستەوە نادەن و درێژە بە خۆڕاگری دەدەن و بە پەرەپێدانی خۆڕاگری جەماوەریی ئاشتیخوازانە و جموجوڵی بەربڵاو لە ئاستی نێودەوڵەتی وەڵامی دوژمنایەتییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەدەنەوە.
ناوبراو وتی: سەرجەم دۆستانی ئاشتی و دادپەروەری لە گەڵ فەڵەستینییەکان دەبن و ئەمەش وا دەکات کە ڕژێمی زایۆنیستی کۆتایی بە داگیرکاری بێنێت و لە بەرامبەر تاوانەکانی خۆی وەڵامدەرەوە بێت.
مەحمود عەباس جەختی لە سەر گرنگی هێزی نەرم بۆ پاڵپشتی لە ماف و دادپەروەری و ئاشتی و پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین کردەوە و وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام دەسدرێژی دەکاتە سەر مافی فەڵەستینییەکان.
سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین وتی کە شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان وەک شێرپەنجە گەشە دەکەن و هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیش کوشتار دەکەن و تەنانەت تەرمی شەهیدە فەڵەستینییەکان ڕادەست ناکەنەوە و خانووەکانی فەڵەستینییەکان دەڕووخێنن و دەست بە سەر موڵک و ماڵی ئەواندا دەگرن و لە مافە سەرەتاییەکان بێبەشیان دەکەن./.