بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ عەکرەمە سەبری وتی کە هەڵوێستی گەلانی عەرەبی و ئیسلامی لە مۆندیالی 2022 ی قەتەر، شکستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی سەلماند.
ناوبراو لە وتاری هەینی 2 ی کانوونی یەکەمی 2022 ی مزگەوتی ئەقسا وتی: موسڵمانان لە مۆندیالی قەتەر هەڵوێستی درووستی خۆیان لە دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی پیشاندا.
سەبری وتی کە خۆشەویستی موسڵمانان بۆ گەلی فەڵەستین و قودسی پیرۆز لە مۆندیالی قەتەر بە جیهانیان پیشاندرا.
مۆندیالی 2022 ی قەتەر وەک یەکەم مۆندیالی بەڕێوەچوو لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بووەتە گۆڕەپانی پاڵپشتی لە گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین./.