بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆبوونەوەی لە گەڵ فەرماندەکانی پۆلیسی وڵاتەکەی داوای سەرکوتکردنی خۆپێشاندرانی کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە خۆپێشاندەران ژیانی ئاسایی خەڵکیان تێکداوە و بە نایاسایی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و دەبێت بۆ سەرکوتکردنی ئەوان پاڵپشتی لە هەوڵەکانی پۆلیس بکرێت.
سوناک وتی کە نایاساییە ژیانی زۆرینەی خەڵک بە دەستی کەمینەیەک بخرێتە مەترسییەوە، ئەوانەی یاسا پێشێل دەکەن دەبێت هەست بە ڕوبەڕوبونەوەی یاسا بکەن و ئەمەش شتێکە کە من پێداگریی لە سەر دەکەم./.