بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئێراندا هاتووە کە لە ئەنجامی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەدا تا ئێستا زیاتر لە 200 کەس گیانیان لە دەست داوە کە دەتوانین ئەوان بە سەر چەند بەشێکی وەک شەهیدانی ئاسایش، شەهیدانی خەڵک لە کردەوە تیرۆریستییەکان، کەسانی بێ تاوانی قوربانیکراوی پرۆژەی کوشتنی گرووپەکان، خەڵکی بێ تاوان کە لە ئەنجامی تێکچوونی دۆخی ئەمنیدا گیانیان لە دەست داوە، ئاژاوەگێڕان و هەروەها ئەندامانی چەکداری گرووپە جوداییخوازەکان، دابەش بکەین.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئێراندا هاتووە کە لەم ڕووداوانەدا بە هەزاران ملیار تمەن زیان بەر ناوەندەکانی حکومی، گشتی و کەرتی تایبەت کەوتووە کە لێژنەی لێکۆڵینەوەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ تاوتوێکردن و دیاریکردنی زیانەکان و هەروەها یەکلاییکردنەوەی شێوازی قەرەبووی زیانەکان ڕاسپێردراوە./.