بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جنین هنیس پلاسخارت نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، ڕۆژی پێنج شەممە، لە گەڵ محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا کۆبووە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا وێڕای تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ڕێگاکانی پاڵپشتی لە حکومەت، ئاسایش و سەقامگیریی ئەم وڵاتە، ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی بەغدایان بۆ پەرەپێدانی دانوستانی ناوچەیی کردەوە.
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ تاران بە گرنگ ناو برد و جەختیکردەوە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت ڕۆڵی گرنگتری بۆ پاڵپشتی لە هەوڵەکانی عێراق لە پێناو باشترکردنی دۆخی ئەمنی و پێگەی ناوچەیی هەبێت.
نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە ئاماژە بە ڕۆڵی ئەرێنیی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و عێراق، جەختیکردەوە کە ئەم هاوکارییە بووەتە هۆی سەقامگیری ناوچەکە و پێویستە بەردەوام بێت./.