بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی هەینی 2 ی کانوونی یەکەمی 2022 لە کاردانەوەی بەرامبەر بە شەهیدبوونی گەنجێکی فەڵەستینی بە ناوی عەمار حەمدی موفلح لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستییەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: شەهیدبوونی گەنجی فەڵەستینی عەمار حەمدی موفلح لە ئاکامی تەقەی زایۆنیستەکان، شیاوی کاردانەوەی جیهانییە بەڵام تاوانە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی نە لە لایەن بانگەشەکارانی مافی مرۆڤەوە ئیدانە دەکرێت و نە بۆ تاوانەکانی لێژنەی لێکۆڵینەوە پێک دەهێندرێت.
کەنعانی ڕایگەیاند کە مافی مرۆڤ بووەتە بوکەڵەی دەستی چەند حکومەتێکی تاوانبار./.