بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد مودەلەل ئەندامی باڵای بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: تا کاتێک داگیرکاریی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی بوونی هەبێت، شەڕ و پێکدادانیش لە گەڵ ئەم ڕژێمە بەردەوام دەبێت.
ناوبراو وتی: دوژمنی زایۆنیستی ناتوانێت خۆڕاگری ڕابگرێت و خۆڕاگری لە کەرتی خۆرئاوا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ و لە گەڵ قودس بوونەتە ژێرخانی پرۆژەی نیشتمانیی فەڵەستین.
ئەو ئەندامەی بزوتنەوەی جیهانی ئیسلامی فەڵەستین وتی: کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام دەبێت لە خوێنڕشتنی فەڵەستینییەکان و ئەوەی کە پێویستە لە ئێستادا، پێکهێنانەوەی ڕێکخراوی ئازادیخوازی فەڵەستینە و کشانەوە لە سەرجەم ڕێکەوتنە ئەمنییەکان لە گەڵ ئەم ڕژێمە./.