بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا لە تویتێکدا سەبارەت بە سەردانەکەی ئەم دواییەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران ڕایگەیاند: سەردانە فەرمییەکەی بەڕێز محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی هەنگاوێکی گرنگ و جیدی بە ئاراستەی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق و هاوکارییەکانی هەر دوو وڵات لە ئاستی ناوچەکەدا بووە.
ناوبراو ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق تێڕوانینێکی ئەرێنیی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و مسۆگەرکردنی بەرژەوەندی هاوبەشی گەلانی ئێران و عێراق هەیە.
سودانی 29 ی تشرینی دووەمی 2022 لە سێهەم سەردانی دەرەوەیدا وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران./.