بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سبەی پێنج شەممە سەردانی شاری سنە ناوەندی پارێزگای کوردستان دەکات.
سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی کردنەوەی پرۆژەی گەیاندنی ئاوی خاوێنە بە شاری سنە و هەروەها لە گەڵ خەڵک و زانایانی ئائینی و کەسایەتییەکانی پارێزگاکەش کۆدەبێتەوە.
تێچووی پرۆژەی گەیاندنی ئاو لە بەنداوی ئازادەوە بۆ شاری سنە 850 ملیار تمەن بووە کە لە ئێستادا پرۆژەکە تەواو کراوە و لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێراندا بە فەرمی ئەنجامەکەی دەست پێدەکات./.