بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ناسر عاتفی وەزیری بەرگری و محەممەد عەبدولکەریم غەماری سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای یەمەن ڕۆژی سێ شەممە 29 ی تشرینی دووەمی 2022 بە بۆنەی پەنجا و پێنجەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ئەم وڵاتە پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
لەو پەیامەدا هاتووە کە هاوپەیمانیی تاوانباری سعوودی و لایەنگرانی ئەوان گرنگی بەو دەرفەتانە نادەن کە یەمەن لە پێناو مسۆگەربوونی ئاشتی دابینی کردووە، بەڵام ئەگەر دوژمنان کەڵک لە دەرفەتەکان وەرنەگرن و هەوڵەکان بە ئەنجام نەگات تا یەمەن لەم گێژاوەی شەڕ ڕزگار ببێت، شەڕی داهاتوو دوژمنان لە زەوی، دەریا و ئاسمانەوە دەسووتێنێت./.