بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژێمی سعوودیە ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتانەی زیانیان لە سیاسەتەکانی ئالی سعوود پێگەیشتووە، دەبێت بە پێکهێنانی هاوپەیمانییەک شەڕەکە ببەنە شەقامەکانی ڕیاز.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دانوستان لە گەڵ سعوودیە سوودی نابێت و تەنیا کاتی زیاتر بۆ پیلانداڕیژی لە دژی وڵاتانی بەرەی خۆراگری بەو وڵاتە دەدات.
حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاندووە کە دانوستان کاتی زیاتر بە ڕژێمی سعوودیە دەدات تا بە ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی گرووپە تەکفیری و تیرۆریستییەکانی، دەرفەتێکی لەبار بۆ کۆکردنەوە و درووستکردنی چەکی کوشندە دابین بکات./.