بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و لە لایەن ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا.
ئەمە سێهەم سەردانی دەرەوەی محەممەد شیاع سودانییە بۆ دەرەوەی عێراق لەو کاتەوە کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرتووە و ناوبراو پێشتر سەردانی وڵاتانی ئەردەن و کوێتی کرد.
محەممەد جەمشیدی جێگری کاروباری سیاسی لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر بانگهێشتی فەرمیی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و بە یاوەری شاندێکی باڵای سیاسی و ئابوری بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تاران – بەغدا و هاوکارییە ناوچەییەکان سەردانی ئێرانی کردووە./.