بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنکەرە داوایکردووە کە هێزەکانی سوریای دیمۆکرات لە شارەکانی منبەج، کۆبانی و تەل ڕەفعەت بکێشنەوە و ئەو سێ شارە چۆڵ بکەن.
تورکیا ڕەزامەندیی لە سەر گەڕانەوەی دامودەزگاکانی حکومەتی سوریا بۆ ئەو سێ شارە لە پاش چۆڵکردنیان لە لایەن هەسەدەوە دەربڕیوە.
لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکەی تورکیا، هێرشە سەربازییەکان لە دژی کوردانی سوریا دەست پێدەکات./.