بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوللەتیف قانوع وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ئێمە پێشوازی لە پاڵپشتی بەربڵاوی گەلانی جیهان لە پرسی فەڵەستین لە مۆندیالی 2022 ی قەتەر دەکەین، پاڵپشتی لە فەڵەستین لە مۆندیالی قەتەر بەڵگەیەکە لە سەر ئەوەی کە فەڵەستین پرسی سەرەکییە بۆ جیهانی ئیسلام و لە دڵی ملیۆنان کەس لە ڕۆڵەکانی جیهانی ئیسلام و ئازادیخوازەکانی جیهاندا شوێنی خۆیی کردووەتەوە.
ناوبراو وتی: ئەم پاڵپشتییە پیشاندەری نەفرەتی گشتییە لە ڕژێمی زایۆنیستی.
لە مۆندیالی 2022 ی قەتەر کەمتر یارییەک هەبووە کە ئاڵای فەڵەستینی وەک پاڵپشتییەک لە گەلی ئەم وڵاتە تێدا هەڵنەکرابێت.
هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتەی ڤیدیۆیی زۆر لە سەر دژایەتی هاندەرانی عەرەب لە گەڵ میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی بڵاو بووەتەوە./.