جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

هه‌ر چیرۆكێك ته‌كنیكی خۆی هه‌ڵده‌گرێت

تشرینی دووه‌م 28, 2022
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

جام کوردی – گابریل گارسیا ماركیز چه‌ند وۆركشۆپێكی بۆ نووسینی سیناریۆ له‌ مه‌كسیك رێكخست، كه‌ تێیدا رۆڵی ئه‌و مایسترۆیه‌ی ده‌بینی ریتمی تیمێك له‌ نووسه‌رانی رێكده‌خست و بیرۆكه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرد و چاكسازی پێشنیاز ده‌كرد، خاڵی ده‌ستپێكردنه‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كرد و رێڕه‌وی ئه‌و چیرۆكانه‌ی چاك ده‌كرد كه‌ پێویسته‌ بگۆڕدرێن له‌ بیرۆكه‌یه‌كی رووته‌وه‌ بۆ سیناریۆی فیلمێكی ئاماده‌ بۆ وێنه‌گرتن، له‌ كتێبه‌كه‌یدا “وۆركشۆپی سیناریۆ” كه‌ له‌سێ به‌ش پێكهاتووه ‌(چۆن چیرۆكێك ده‌گێڕدرێته‌وه‌ ئاره‌زووی گێڕانه‌وه‌ی پیرۆز، خانمه‌ خه‌ون فرۆشه‌كه‌) ماركیز زۆر به‌ قووڵی ده‌چێته‌ نێو سروشتی پڕۆسه‌ی داهێنانه‌كه‌وه‌ و پێداویستییه‌كانی نووسینی چیرۆكێكی باش.
لێره‌دا كۆمه‌ڵێك بڕگه‌مان له‌ كتێبه‌كه‌ هه‌ڵبژاردووه‌ به ‌هیوای ئه‌وه‌ی هاوكاری نووسه‌ران (ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌ره‌تادان و ته‌نانه‌ت نووسه‌ره‌ خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كانیش) بكات له‌ هه‌ستكردن به‌ رێگاكه‌یان له‌ نێو پڕۆژه‌ی داهێنانه‌كه‌یاندا به‌متمانه‌یه‌كی زیاتر و دیدێكی باڵاتره‌وه‌.
گرنگترین شت داهێنانه‌
-سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌ تایبه‌تییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی وۆركشۆپه‌كانی نووسینی داهێنه‌رانه‌ ماركیز ده‌ڵێت: پێویسته‌ راوبۆچوونه‌كان به‌ راستگۆییه‌كی ره‌ها ده‌رببڕین چونكه‌ كاتێك شتێكی خراپ ده‌بینین ده‌بێ بیڵێین، پێویسته‌ فێری ئه‌وه‌ بین راستییه‌كه‌ به‌ یه‌كتری و رووبه‌ڕوو بڵێین و به‌شێوه‌یه‌ك كاربكه‌ین هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌موومان سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ری به‌كۆمه‌ڵ بین.
-سه‌باره‌ت به‌ داهێنانیش ماركیز ده‌ڵێت: گرنگترین شت له‌م جیهانه‌دا به‌لای منه‌وه‌ داهێنانه‌، ئه‌وه‌ چ نهێنییه‌كه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ وا ده‌كات ته‌نها ئاره‌زووی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك ببێته‌ عه‌شقێك له‌ پێناویدا مرۆڤ بمرێت، یاخود له‌ برسێتیدا بمرێت، یان له‌سه‌رمادا بمرێت، یاخود به‌هه‌ر هۆكارێكی دیكه‌ بمرێت ته‌نها له‌پێناوی ئه‌و كاره‌دا یاخود ئه‌و شته‌ی ناتوانرێت ببینرێت یاخود ده‌ستی لێبدرێت و له‌ كۆتاییدا ئه‌م شته‌ش ئه‌گه‌ر به‌وردی لێی بڕوانین به‌ كه‌ڵكی هیچ شتێك نایه‌ت؟ له‌كاتێكدا له‌ وه‌همێكدا ده‌ژیام كه‌ به‌ كتوپڕی نهێنی داهێنان ده‌دۆزمه‌وه‌ ئه‌و چركه‌ساته‌یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ی بیرۆكه‌ی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام روودانی ئه‌و چركه‌ساته‌ تاوه‌كو ده‌هات قورستتر و قورستردەبوو، بۆم ده‌رده‌كه‌وت. چونكه‌ هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی ده‌ستم به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م وۆركشۆپانه‌ كرد گوێم له‌ چه‌ندین تۆماری ده‌نگی بێ سنوور گرت و چه‌ندین ده‌رفه‌تی ئه‌نجامی له‌ ژماردن نه‌هاتووم خوێنده‌وه‌ له‌ هه‌وڵدانێكمدا بۆ ئه‌وه‌ی بزانم توانای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چركه‌ساته‌ بڕیارده‌ره‌م هه‌یه‌ كه‌ وابیرۆكه‌كه‌ی تێدا داده‌مه‌زرێت؟ به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌م بێ ئه‌نجام بوون، نه‌متوانی بگه‌مه‌ دیاریكردنی ئه‌و توانایه‌، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا بوومه‌ هانده‌ری كاركردن له‌ وۆركشۆپدا و داهێنانی چیرۆكه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان بوو به‌ جۆرێك له‌ ئالووده‌ بوون له‌لام.
-هه‌روه‌ها ماركیز جه‌خت له‌ گرنگی پاراستنی پراكتیزه‌كردنی هه‌ستی ده‌كات له‌ كاتی نووسیندا بۆیه‌ ده‌ڵێت:
پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیمان زۆر نیگه‌ران نه‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو گرته‌یه‌كی بێكه‌ڵك یاخود داڕماو هه‌بوو، كه‌واته‌ ده‌توانین چی بكه‌ین؟ پێویسته‌ له‌سه‌رمان به‌دوای گرته‌یه‌كی دیكه‌دا بگه‌ڕێین، ئه‌وه‌ی جێگای فزوڵه‌ ئه‌وه‌یه‌ نووسه‌ر به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ گرته‌یه‌كی دیكه‌ی باشتری ده‌ست ده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ر یه‌كێكمان ره‌زامه‌ندی خۆی بۆ گرته‌ی یه‌كه‌م ده‌ربڕی ئه‌وا به‌ دۆڕاوی له‌ مه‌سه‌له‌كه‌ ده‌چێته‌ ده‌رێ و گرفته‌ راسته‌قینه‌كه‌ ئه‌و كاته‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ یه‌كێكمان گرته‌ باشتره‌كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ ئه‌و كاته‌ هیچ شتێك ناكرێت.
-چۆن ده‌زانیت لێبوویته‌ته‌وه‌ له‌ نووسینی ده‌قه‌كه‌ت؟
ماركیز ده‌ڵێت:
چۆن ئه‌وه‌ بزانین؟ هه‌روه‌كو چۆن ده‌زانین كه‌ی شۆرباكه‌مان ئاماده‌ ده‌بێت، به‌و شێوه‌یه‌ش كه‌سێك ئه‌و كاره‌ی تاقی نه‌كردبێته‌وه‌ ئه‌وا نایزانێت.
-سه‌باره‌ت به‌ بیرۆكه‌ لێكچووه‌كان له‌ نێوان نووسه‌راندا ماركیز ده‌ڵێت:
پێویسته‌ نه‌هێڵین لێكچوونه‌كان بمانترسێنێت تا ئه‌و مه‌ودایه‌ی گرێدراو نه‌بێت به‌ دیارده‌ ناوه‌كییه‌كانی چیرۆكه‌كه‌وه‌، چونكه‌ راستییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌ندین چیرۆكی جیاواز هه‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له‌ بابه‌تی هاوبه‌شیان تێدایه‌.
-سه‌باره‌ت به‌ توانای ده‌روونی نووسه‌ر له‌ لابردنی هه‌ندێك بڕگه‌ و گرته‌ و سڕینه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێك له‌وه‌ی كه‌ ده‌ینووسێت ماركیز ده‌ڵێت:
پێویسته‌ فێری لابردن ببین، چونكه‌ نووسه‌ری باش ئاگای له‌ رێژه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی نییه‌ به‌ڕێژه‌ی ئاگاداربوونی له‌وه‌ی كه‌ فڕێی ده‌داته‌ نێو خاشاكه‌وه‌، كه‌سانی دیكه‌ ئه‌وه‌ نازانن، به‌ڵام خۆمان ئێمه‌ی نووسه‌ر هه‌ر یه‌كێكمان باش ده‌زانێت چی فڕێ ده‌داته‌ نێو خاشاكه‌وه‌ و چی لاده‌بات و سوود له‌ چی وه‌رده‌گرێت و ئه‌گه‌ر هاتوو نووسه‌ر سه‌رقاڵی لابردنی چه‌ند به‌شێك بوو ئه‌وه‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نووسه‌ر به‌ رێڕه‌وێكی ته‌ندروستدا تێده‌په‌ڕێت له‌ نووسیندا.
پێویسته‌ وه‌كو نووسه‌ر زۆر به‌رز بڕوانین
-سه‌باره‌ت به‌ گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌ ده‌روونییه‌كانی نووسه‌ر ماركیز ده‌ڵێت:
پێویسته‌ یه‌كێكمان كه‌ ده‌نووسێت قایل بێت به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و له‌ (سێرڤانتس) باشتره‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو باوه‌ڕی نووسه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ بوو ئه‌وا ئه‌و نووسه‌ره‌ كۆتایی پێ دێت له‌به‌رئه‌وه‌ی خراپتر ده‌بێت له‌وه‌ی كه‌ له‌ڕاستیدا هه‌یه‌.
پێویسته‌ وه‌كو نووسه‌ر زۆر به‌رز بڕوانین و هه‌وڵ بده‌ین زۆر دوور بڕۆین، پێویسته‌ خاوه‌نی دیدی خۆمان بین، بێگومان پێویسته‌ ئازابین تاوه‌كو بتوانین ئه‌وه‌ بسڕینه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ بیسڕینه‌وه‌ و گوێ له‌ بۆچوونه‌كان بگرین و به‌جدی بیریان لێ بكه‌ینه‌وه‌، یه‌ك هه‌نگاوی دیكه‌ و ده‌توانین له‌ دۆخێكدا بین رێگه‌مان پێده‌دات، ته‌نانه‌ت له‌و شتانه‌ بكه‌ین كه‌ باش دێنه‌ به‌رچاومان و بیانخه‌ینه‌ ژێر تاقیكردنه‌وه‌وه‌ به‌ڵكو زیاتر له‌وه‌ش، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ له‌لای گشت كه‌سێ باش ده‌ربكه‌وێت پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێكمان خاوه‌نی ئه‌و توانایه‌ بێت كه‌ بیخاته‌ ژێر گومانه‌وه‌، كاره‌كه‌ ئاسان نییه‌، چونكه‌ ریئاكشنی یه‌كه‌م كه‌ به‌مێشكی هه‌ر یه‌كێكماندا دێت ئه‌و ده‌مه‌ی گومان له‌ پێویستی دڕاندنی بابه‌تێك ده‌كات ته‌نها ریئاكشنێكی به‌رگریكارییه‌، چۆن ئه‌مه‌ بدڕم؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر به‌دڵمه‌؟ به‌ڵام هه‌ر یه‌كێكمان به‌وردی ده‌ڕوانێته‌ شیكردنه‌وه‌كه‌ و ئاگاداری ئه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌م كاره‌ رێك نابێته‌وه‌ به‌كرده‌یی له‌ چوارچێوه‌ی چیرۆكه‌كه‌دا و بونیادی چیرۆكه‌كه‌ ده‌شڵه‌ژێنێت و دژی سروشتی كاره‌كته‌ره‌كه‌ ده‌بێت و به‌ رێگایه‌كی دیكه‌دا ده‌ڕوات، پێویسته‌ بدڕێت هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م كاره‌ له‌نێو رۆحماندا ئازاربه‌خشه‌ له‌ رۆژی یه‌كه‌مدا و له‌ رۆژی دواتردا ئازاره‌كه‌ كه‌متر ده‌بێت و بۆ دوو رۆژی دواتر ئازاره‌كه‌ كه‌متر ده‌بێت و سێ رۆژی دواتر كه‌متریش ده‌بێت و له‌ دوای چوار رۆژی دیكه‌ هیچ كه‌سێكمان هیچمان له‌ یاد نامێنێت.
-ماركیز هۆشداری ده‌دات له‌ راهاتن له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی به‌شه‌ لابراوه‌كانی بابه‌ته‌ نووسراوه‌كه‌ له‌ جیاتی دڕاندنیان و ده‌ڵێت:
وریابن، وریابن له‌ راهاتن له‌سه‌ر پاراستنی شته‌كان له‌جیاتی فڕێدانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ دۆخی مانه‌وه‌ی بابه‌ته‌ لابراوه‌كه‌ له‌به‌رده‌ستدا مه‌ترسی ئه‌وه‌ له‌ ئارادا ده‌بێت كه‌ یه‌كێكمان هه‌وڵبدات ده‌ریبهێنێت تاوه‌كو بزانێت شیاوه‌ له‌ كاتێكی دیكه‌دا به‌كاری بهێنێت؟
-سه‌باره‌ت به‌وه‌ی نووسه‌ر رێڕه‌وه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی ون ده‌كات له‌ رێگای نووسینه‌وه‌، وێڕای بوونی بیرۆكه‌ی ته‌واوكراوی چیرۆكه‌كه‌ ماركیز ده‌ڵێت:
پێمانوایه‌ هه‌موو شتێك چاره‌سه‌ركراوه‌، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ست به‌ نووسین ده‌كه‌ین تاوه‌كو ده‌ست به‌ هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین له‌ تۆنی نووسینه‌كه‌ یاخود له‌ شێوازه‌كه‌یدا، و له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌شمان لێ رووبدات خۆمان له‌ رێگایه‌كی داخراودا ببینێته‌وه‌ و خۆشبه‌ختانه‌ له‌ناو هه‌ریه‌كێكماندا پیاوێكی بچكۆلانه‌ی تێدایه‌ كه‌ پێمان ده‌ڵێت پێویسته‌ چی بكه‌ین.
-سه‌باره‌ت به‌بێ بایه‌خی بوونی پلانێك بۆ نووسین، ماركیز ده‌ڵێت: هه‌ر چیرۆكێك له‌گه‌ڵ خۆیدا ته‌كنیكێكی تایبه‌تی خۆی هه‌ڵده‌گرێت و خاڵی گرنگ بۆ نووسه‌ر بریتییه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ته‌كنیكه‌ شایه‌نی باسه.
كۆی ئه‌م بابه‌ت و رێنماییانه‌ له‌ دووتوێی كتێبێكدا به‌قه‌واره‌ی (584) لاپه‌ڕه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن ساڵح عه‌لمانییه‌وه‌ له‌ زمانی ئیسپانیه‌وه‌ وه‌رگێڕدراوه‌.
نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د

Previous Post

تاهیر بەگ؛ شاعیرێكی ئەفسوناوی

Next Post

حەکیم: سەرکەوتنی حکومەتی نوێی عێراق لە بەرژەوەندی هەمووانە

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
حەکیم: سەرکەوتنی حکومەتی نوێی عێراق لە بەرژەوەندی هەمووانە

حەکیم: سەرکەوتنی حکومەتی نوێی عێراق لە بەرژەوەندی هەمووانە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020