بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەزڵوم عەبدی وتی کە پاراستن ناوچەکانی باکوری سوریا و ڕێگری لە هێرشەکانی تورکیا ئەرک و بەرپرسیاریەتی حکومەتی دیمەشقە.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا و ڕووسیا دژی هێرشەکانی تورکیان بەڵام هەڵوێستی نێودەوڵەتی دەبێت هێندە بەهێز بێت کە تورکیا خۆی ناچار بە ڕاگرتنی هێرشەکان بێت.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە وتی کە ئەمریکا پێی ڕاگەیاندووین دژی هێرشەکانی تورکیایە و بۆ ڕاگرتنی لە گەڵ ئەنکەرە لە پەیوەندیدا دەبێت.
مەزڵوم عەبدی وتی کە هیوادارین هاوئاهەنگی پێویست بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێرشەکانی تورکیا لە گەڵ سوپای سوریا دابین بکرێت./.