بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەی ” الوطن ” ی بەحرەین وتی: پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران بەهێزە و بەغدا بەردەوام هەوڵی داوە لەو ڕێگایەوە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس کەڵک وەربگرێت.
ناوبراو وتی کە عێراق لە گەڵ سیاسەتەکانی دوناڵد ترەمپدا نەبوو و بۆ ئەمەش ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کەوتە سەر خاکی عێراق.
وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە ڕۆڵی وڵاتەکەی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیەش وتی: هەر کات ئێران و سعوودیە ئامادەی دانوستانی نوێ بن، بەغدا بۆ میوانداریی دانوستانەکان ئامادەی هاوکاری دەبێت./.