بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیبراهیم عەزیزی بە ئاماژە بە پێویستی ڕوبەڕوبونەوەی گرووپە جوداییخوازەکان لە هەرێمی کوردستان، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێزەوە ڕوبەڕوی هەر پیلانێک دەبێتەوە کە کاریگەری لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی دابنێت.
ناوبراو وتی: گرووپەکانی کۆمەڵە و دیمۆکرات دەبێت ئەو ڕاستییە بزانن کە بچووکتر لەوەن بیانەوێت کێشە بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بخوڵقێنن.
جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران وتی: دڵنیاین لەوەی کە هێزی وشکانیی سوپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی دیکە وانەیەکی وەها دەدەنە گرووپە تیرۆریستییە جوداییخوازەکان کە بۆ هەمیشە لەبیر نەکرێت.
عەزیزی وتی: بە هیچ شێوازێک موڵەت و دەرفەتی ئەوە نادەین هیچ بابەتێک کاریگەری لە سەر ئاسایشی ئێران دابنێت، گرووپە جوداییخوازەکانیش دەبێت ئەو ڕاستییە بزانن کە لە ئێراندا هیچ پێگەیەکی جەماوەرییان نییە.
ناوبراو وتی: جوداییخوازەکان، تیرۆریستان و ئامرازەکانی دەستی ئەمریکا بە هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە دڵخۆش نەبن، ئێرە ئێرانە و بە لانکەی ئازادی، خۆڕاگری و بوێری ناسراوە.
وتیشی کە کۆمەڵە و دیمۆکرات پێشتریش لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی ئەو زەبرە گەورەیان لە سوپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرکەوتووە./.