بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پزیشکێکی پسپۆڕ شرۆڤەی مەترسییەکانی کۆنتڕۆڵنەکردنی نەخۆشیی شەکرەی لە سەر جەستە کردووە کە لە درێژەدا ئاماەیان پێ دەدرێت.
گیرانی خوێنبەرەکانی جەستە کە دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک و سستبوونی دڵ و گیرانی قاچەکان.
بە هۆی بەرزی ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێژەیەکی زۆر شەکر و پرۆتین لە میز دەردەدرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی لە کارکەوتنی گورچیلەکان کە لەوانەیە لە داهاتوودا پێویستی بە شوشتنی گورچیلە و چاندنی بێت.
گێژبوون و سەرسوڕان و سڕبوونی دەست و قاچەکان بە هۆی تێکچوونی هەستە دەمارەکان.
شەکرە دەبێتە هۆی کزبوونی چاو و تێکچوونی تۆڕی چاو و ئاوی سپی و کوێربوون.
ئەو کەسانەی ماوەیەکی زۆرە شەکرەیان هەیە و کۆنتڕۆڵ نەکراوە دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستەمی بەرگری جەستە و درەنگ ساڕێژبوونی برین و تووشی هەوکردنی بەکتریا دەبن لە گەڵ لاوازیی سێکسی.
هەوکردنی جگەر و پەنکریاس، لە بەر ئەوەی کە شەکری زیادە دەگۆڕێت بۆ چەوری و لەو ئەندامانەدا کۆدەبێتەوە.
تێکچوونی خەو و لەبیرچوونەوە و خەمۆکی.
لە بەر ئەم هۆکارانەش ئەوانەی کە تووشی شەکرەن، پێویستە خۆیان کۆنتڕۆڵی بکەن، لە خواردن دوور بکەونەوە، لە زۆر خواردن و خواردنی شیرینی و چەوری و ئەو خواردنانەی ڕێژەی کاربۆهیدراتیان زۆرە، کێشیان کەم بکەنەوە و دەرمانەکانیان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک وەربگرن و ماوە ماوە پشکنینی شەکرە بکەن تا بزانن چارەسەرەکەیان گونجاوە و شەکرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە یان نە./.