بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند ڕێگایەک بۆ پاراستنی چاو لە زیانەکانی مۆبایل دەخرێتەڕوو:
1 – پشوودان بە چاوەکان، بۆ هەر 15 خولەک کە سەیری مۆبایل دەکەیت، 30 چرکە چاوەکان لابدە.
2 – دانانی کاتێکی دیاریکراو بۆ بینینی مۆبایل، بۆ نموونە، لە کاتژمێر 7 بۆ 9 و لە پاش ئەوەش مۆبایل بەکار نەهێندرێت.
3 – کەمکردنەوەی ڕووناکی مۆبایل، هەتا ڕووناکییەکەی زیاتر بێت ئازاری بۆ چاوەکان زیاتر دەبێت.
4 – سەرنجت لە سەر ئەوە بێت کە زوو زوو چاوەکانت بتروکێنیت و زوو زوو قەترەی چاو بەکار بهێنە بۆ ئەوەی کە چاوەکانت لە وشکبوونەوە پارێزراو بن./.