بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشنامەی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ سەردانیکردنی تاران ڕادەستی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە لەو چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە دۆسیە هاوبەشەکان لە بواری ئابوری و وەبەرهێنان بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کراوە و هەروەها جەخت لەوەش کراوەتەوە لە کۆبوونەوەکانی هەر دوو وڵات لە بواری ئەمنی دەبێت بەردەوام بێت بە جۆرێک کە بەرژەوەندییەکانی گەلانی ئێران و عێراق دابین بکات و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەش پتەوتر بکات./.