بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە وەرزی سەرما و زستاندا میوەکان بەشێک لەو خۆراکانەن کە دەبێت گرنگییان پێبدرێت و زیاتر بخورێن، بەڵام خەڵک کەمتر گرنگی بەمە دەدەن.
ئەو میوانەی کە لە زستاندا خواردنیان گرنگە:
نارنج:
یەک لەو میوانەیە کە پڕە لە ڤیتامین C و کالسیۆم و خواردنی ڕۆژانەی دەبێتە هۆی زیادکردنی بەرگری جەستە و پێشگری لە زیانەکانی پێست دەکات و کێش دادەبەزێنێت.
زوخاڵی ئەختە:
ناوی ئەم میوەیە زوخاڵی ئەختەیە و لە کوردستانیش هەیە، زیاتر لە زەڵاتەدا بەکار دێت و پڕە لە ڤیتامین C و لە کەمکردنەوەی کۆلیتسرۆڵدا ڕۆڵی هەیە.
کیوی:
ئەم میوەیە پڕە لە ڤیتامین و C و بەرگری جەستە زیاتر دەکات، فشاری خوێن ڕێکدەخاتەوە و پێشگری لە خەستی خوێن دەکات و بۆ بیناییش باشە.
هەنار:
ئازاری جومگەکان ناهێڵێت، بە تایبەت لە وەرزی سەرمادا، پڕە لە ڤیتامین K کە بۆ ئێسک باشە، ئەم میوەیەش پڕە لە ڤیتامین C و پێشگری لە زۆر نەخۆشیی جۆربەجۆر دەکات.
سێو:
پڕە لە ڤیتامین C کە دەتوانرێت بە خواردنی زستانە زیاد بکرێت، پڕە لە کالسیۆم و مەگنسیۆم و ڤیتامین B6.
بەدەر لە خواردنی میوەکان، دەتوانرێت وەرزشکردن زیاد بکرێت بۆ باشترکردنی بەرگری جەستە لە وەرزی زستاندا./.