بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا محەممەد پاکپور فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: پاش جموجوڵی ئاژاوەگێڕان و گرووپە تیرۆریستییە جوداییخوازەکانی دژبەری ئێران لە باکوری ڕۆژئاوای وڵات و ئاژاوەگێڕی و ئاڵۆزی لە هەندێک ناوچە، هێزی وشکانی سوپا بە زیاترکردنی یەکە سەربازییەکان و بەهێزکردنی پێگەی خۆی، بە جیدی ڕوبەڕوی هەر هەوڵێکی دژبەرانە دەبێتەوە.
ناوبراو وتی: لە ئێستادا ژمارەیەک لە یەکە سەربازییەکان و یەکە تایبەتەکانی هێزی وشکانی سوپای پاسداران بەرەو پارێزگاکانی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای ئێران دەڕۆن و ئەمەش بە ئامانجی ڕێگری لە هاتنی گرووپە تیرۆریستییەکانی هەرێمی کوردستانە بۆ ناوخۆی ئێران./.