بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە بغداد الیوم، بەنگین ڕێکانی لە ئەندامانی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی وتی کە گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان ئاشتیخوازن و چەکیان بە دەستەوە نییە.
ناوبراو وتی: تەنیا پەکەکە چەکدارە و زیان بە خەڵکی هەرێم و هێزە ئەمنییەکان دەگەێنێت و هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی چەندین ناوچە دەدات و لە لایەن وڵاتانی دەرەوە پاڵپشتی سەربازی دەکرێت.
ڕێکانی وتی: هەرێمی کوردستان بە هۆی ئەم گرووپانەوە بەردەوام هەڕەشەی لە سەرە، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم پاڵپشتی لەوان ناکات و بەردەوام دژی پەکەکەیە.
ئەو ئەندامەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتی: لە هەرێمی کوردستان چەکی قورس قەدەغەیە و هێزە کوردییەکان وەک پەکەکە چەکیان بە دەستەوە نییە.
وتیشی کە پەکەکە بەدەر لە هەرێمی کوردستان لە چەند ناوچەیەکی وەک شەنگال بوونی هەیە و تەنانەت سوپای عێراق ڕوبەڕوی بووەتەوە بەڵام کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانەی نەکردووەتەوە./.