سیاسەتمەدارانی فەڵەستینی دەڵێن کە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی ڕۆژانە پەرە بە شەڕ و تاوانی دژ بە خەڵکی فەڵەستین لە سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکان دەدات و نابێت چاوپۆشی لەو تاوانانە بکرێت.
ئەوان جەخت لەوە دەکەنەوە کە خەڵکی فەڵەستین لە سەر بژاردەی خۆڕاگری بڕیاریان داوە و بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە بێ کاردانەوەی فەڵەستینییەکان، خەونێکی ئەو ڕژێمەیە.
سیاسەتمەدارانی فەڵەستینی ڕوونیان کردووەتەوە کە چالاکییەکەی ڕۆژانی ڕابردووی قودس تەنیا نموونەیەکە لەو خۆڕاگرییەی گەلی فەڵەستین لە سەرتاسەری ناوچە داگیرکراوەکان بە تایبەت کەرتی خۆرئاوا و ئەوەمان پیشان دەدات کە خۆڕاگری هیچ کات ڕاناگیرێت.
فەڵەستینییەکان لە داهاتوودا و لە ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی تیرۆریستیی زایۆنیستی دەکەونە قۆناغێکی دژوارتر، خوێناویتر و تیرۆریستی و بە ئامادەیی و ورەیەکی زۆرەوە وەڵامی ئەو ڕژێمە دەدرێتەوە.
شارەزایانی کاروباری ناوچەکە پێیان وایە کە هێرشی کۆماندۆیی فەڵەستینی کەلێنی خستووەتە نێو هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و بەو هۆیەوە دەزگا ئەمنییەکانی ئەو ڕژێمە بوونەتە سێ بەشەوە: بەشی یەکەم، سیاسەتی بەکارهێنانی تیرۆری هەیە کە لە لایەن سەرۆک ئەرکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستییەوە پەسەند کراوە. بەشی دووەم، چارەسەر بە هێرشی دووبارە بۆ کەرتی خۆرئاوا و ڕەچاوکردنی ڕۆڵی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین دەزانێت. بەشی سێهەم، دەزگای هەواڵگری ناوخۆیی بەردەوام دەتوانێت ئامانجەکانی لە ناو ببات.
چاودێران جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم دابەشکارییە لە دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە پاش چەند چالاکییەکی سەرکەوتووی خۆڕاگریی فەڵەستین ڕووی داوە و دەزگا ئەمنییەکانی ئەو ڕژێمەی تووشی شۆک کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕژێمی زایۆنیستی خۆی لە ڕووی ئەمنی و هەواڵگرییەوە بە ژمارەیەکی بەرچاو لە جیهان دەزانێت و بانگەشەی بۆ دەکات، بەڵام لە ناکاودا خۆی لە بەرامبەر شکستێکی گەورە و ئیفلیجکەرەوە دەبینێت.
شارەزایانی کاروباری فەڵەستین دەڵێن کە چالاکییە بەردەوامەکان لە قودس بووەتە هۆی ئەوەی کە لایەنەکانی ڕژێمی زایۆنیستی تووشی ناکۆکی و چەند بەرەیی ببن و یەکتر تۆمەتبار بکەن.
بنیامین نتانیاهۆ کە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاسپێردراوە، بە هۆی کاریگەری ئەم دۆخەوە بەڵێنی داوە کە ڕێوشوێنە ئەمنییەکان توندووتۆڵتر بکات و ئاسایشی شارۆچکەنشینەکان دابین بکات.
چالاکییەکانی قودس لە ئەگەری بەردەوامبوونی دەتوانێت ڕێگری لە هەر هێرشێکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی خۆرئاوا بکات./.