جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 21, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home جیهان ئاسیا

ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای داخستنی بنکەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات

جام کوردی – نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران داوای جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی لە گەڵ حکومەتی عێراق دەکات بۆ داخستنی بنکە و چەککردنی گرووپە تیرۆریستییەکانی باکوری ئەم وڵاتە.

تشرینی دووه‌م 24, 2022
in ئاسیا, جیهان, سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێنەرایەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک ڕایگەیاندووە: پاش ڕاوێژی بەردەوامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و هەرێمی باکوری ئەم وڵاتە، بۆ ئێران هیچ بژاردەیەک بەدەر لە مافی ڕەوا بۆ بەرگری لە خۆ لە چوارچێوەی مافە نێودەوڵەتییەکان و بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی خۆی نەماوەتەوە و بەم پێیەش، لە ماوەی ڕابردوو چەندین هێرش لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی باکوری عێراق جێبەجێ کراوە.

نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە: بۆ ساڵانێک کۆماری ئیسلامی ئێران ئامانجی هێرشی گرووپە تیرۆریستییەکان بووە کە لە هەرێمی کوردستان بنکە و بارەگایان کردووەتەوە. ئەم گرووپانە بەم دواییانە پەرەیان بە چالاکییەکانیان داوە و لە ڕێگای نایاساییەوە ڕێژەیەکی بەرچاو چەک و تەقەمەنییان بۆ پڕچەککردنی کەسانی سەر بە خۆیان ناردووەتە ناوخۆی ئێران کە ویستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستییان هەیە و بەم هۆیەشەوە دەبینین کە زیانە مرۆییەکان زیادی کردووە و لەناوبردنی موڵک و ماڵی گشتی و خەڵکیش بە هەمان شێوە زیادی کردووە.

نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەی نامەکەیدا ڕایگەیاندووە: کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای جەختکردنەوە لە سەر بەرپرسیاریەتی حکومەتی عێراق بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کاریگەری سەرجەم ناوچە و سنورە فەرمی و نێودەوڵەتییەکانی ئەم وڵاتە، بەڵگەی حاشاهەڵنەگری سەبارەت بە چالاکی گرووپە تیرۆریستییەکانی باکوری عێراق و پلانداڕێژی، ڕێکخستن و جێبەجێکردنی کردەوە تیرۆریستییەکان لە دژی ئێران ڕادەستی بەرپرسانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە.

لەو نامەیەدا هاتووە: لە میانەی چەندین گەڕی دانوستانەکان و ڕاوێژی دووقۆڵی لە گەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەت سەردانەکەی ئەم دواییەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ تاران، ئێران بە فەرمی داوای ئەوەیکرد کە ئەو کەسانەی دەستیان لە کردەوە تیرۆریستییەکاندا هەبووە، ڕادەست بکرێن تا پرۆسەی دادگاییکردنی ئەوان لە ناوخۆی ئێران دەست پێبکات، هەروەها بنکە و بارەگا و کەمپی مەشق و ڕاهێنانی ئەوان دابخرێن و ئەندامەکانیان چەک بکرێن.

نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە تاران هەروەها جەختی لە سەر جێگیربوونی هێزە سەربازییەکانی عێراق لە سنورە نێودەوڵەتییەکان کردووەتەوە و شاندەکەی عێراقیش ڕەزامەندی دەربڕیوە و بەڵێنی داڕشتنی خشتەیەکی کاتیی بۆ تەواوکردنی پرۆسەی چەککردنی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە دا.

لە درێژەی نامەکەدا هاتووە کە بەداخەوە تا ئەمڕۆ هیچ هەنگاوێکی کاریگەر لە پێناو جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە نەبینراوە و بەم پێیەش ئێران بەردەوام داوای جێبەجێکردنی دەکات و لەم هەلومەرجەدا بۆ ئێران هیچ بژاردەیەک بەدەر لە مافی ڕەوا بۆ بەرگری لە خۆ لە چوارچێوەی مافە نێودەوڵەتییەکان و بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی خۆی نەماوەتەوە و لە سەر ئەم بنەمایەش، لە ماوەی ڕابردوو چەندین هێرش لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی باکوری عێراق جێبەجێ کراوە.

نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ڕایگەیاندووە کە تاران خۆی بە پابەندی جێبەجێکردنی ئەم کێشەیە لە گەڵ حکومەتی عێراق و لە چوارچێوەی میکانیزمێکی دووقۆڵی وەک بەشێک لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم دەزانێت. وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراق لە دانوستانەکانی خۆیان جەختیان لە سەر پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بە پێی یاسای نێودوڵەتی کردووەتەوە.

لە کۆتایی نامەکەی ئێراندا هاتووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێزی تەواو بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق دادەنێت و جارێکی دیکە بەڵێنەکەی بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاک، یەکگرتوویی و سەروەری کۆماری عێراق دووپات دەکاتەوە./.

Previous Post

هێزەکانی عێراق لە سنورەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان جێگیر دەکرێن

Next Post

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022 زیاتر لە 9 ملیار دۆلار بووە

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە
ئاسیا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022 زیاتر لە 9 ملیار دۆلار بووە

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022 زیاتر لە 9 ملیار دۆلار بووە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020