بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق هەواڵی دانوستانی هەر دوو وڵاتی لە سەر کێشە سنورییەکان ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: لە میانەی دانوستانەکان لە گەڵ لایەنی عێراقی، داوای ئەوە کراوە کە حکومەتی بەغدا کۆنتڕڵی سنورەکان بە دەستەوە بگرێت.
ئالی سادق ڕایگەیاند کە حکومەتی بەغدا ڕەزامەندیی لە سەر ئەم داواکارییە دەربڕیوە بەڵام سەبارەت بە چەککردنی گرووپە جوداییخوازەکانی دژبەری شۆڕش، داوای کاتی کردووە.
باڵیۆزی ئێران وتی کە دەبێت گرووپە جوداییخوازەکان چەک بکرێن و وەک ئاوارەکان بگەڕێنەوە بۆ کەمپەکان./.