بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی دیلەکانی فەڵەستین لە ڕاپۆرتێکدا بە بۆنەی 20 ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی جیهانی منداڵ، ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ساڵی 2022 تا ئێستا 750 منداڵی فەڵەستینی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەستبەسەر کراون.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە ئێستادا 160 منداڵی فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدان.
لە درێژەی ڕاپۆرتی ئەو دامەزراوە فەڵەستینییەدا هاتووە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە کۆتایی ساڵی 2015 تا ئێستا زیاتر لە 9 هەزار و 300 جار منداڵانی فەڵەستینیی دەستبەسەر کردووە.
زۆربەی منداڵە دەستبەسەرکراوەکان لە دانیشتووانی شاری قودس بوون./.