بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئێحسان خاندوزی ڕایگەیاند کە بۆ دووەم جار لە ماوەی یەک ساڵدا، کۆبوونەوەی لێژنەی ئابوریی ئێران و هەنگاریا وەک ئەندامێکی یەکێتی ئەورووپا ڕۆژی پێنج شەممە 17 ی تشرینی دووەمی 2022 بەڕێوەچوو.
ناوبراو ڕایگەیاند: بازرگانیی نێوان هەر دوو وڵات لە سەدا 55 گەشەی کردووە.
وەزیری ئابوری و دارایی ئێران بۆ بەشداری لە سێهەم کۆبوونەوەی لێژنەی هاوبەشی ئەم وڵاتە و هەنگاریا سەردانی بوداپەستی کرد.
ڕێکەوتنی سێهەم کۆبوونەوەی لێژنەی هاوبەشی هاوکارییە ئابورییەکانی نێوان ئێران و هەنگاریا لە لایەن سەید ئێحسان خاندوزی وەزیری ئابوری و دارایی ئێران و پیتر سیارتۆ وەزیری دەرەوەی هەنگاریا واژۆ کرا.
هەر دوو لا گەشەی لە سەدا 55 ی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوانیان لە ماوەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دووەم تا سێهەمی لێژنەی هاوبەشی ئابورییان ڕاگەیاند و جەختیان لە سەر گرنگی کاروباری لێژنەکە کردەوە.
هەروەها لە بواری کشتووکاڵیدا هەر دوو وڵات چەندین لێک تێگەیشتنی گرنگیان هەبوو کە بڕیار درا چەندین ڕێکەوتن لە بوارە جیاجیاکان واژۆ بکرێت.
سەبارەت بە ڕێکەوتنەکانی پێشووی هەنگاریا بۆ پێدانی 100 کورسی خوێندن بە خوێندکارانی ئێرانی، تا ئێستا زیاتر لە 600 خوێندکار داوای کەڵک وەرگرتنیان لەو دەرفەتە کردووە./.