بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ شەممە 19 ی تشرینی دووەمی 2022 هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی تەقینەوەکەی سلێمانی، خەڵک و بەرپرسانی ئەم شارە و هەروەها گەل و حکومەتی عێراق بە گشتی دەربڕی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هیوای چاکبوونەوەی بەپەلەی بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی خواستووە./.