بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العربیە ڕایگەیاند: هێرشەکان و پرۆسە سەربازییەکانی تورکیا لە دژی سەرکردە و ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و باکوری عێراق بەردەوام دەبێت.
وتەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا وەک کاردانەوەیەکە لە بەرامبەر تەقینەوەکەی ئەم دواییەی شاری ئیستەنبووڵ کە 17 کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لەو کردەوە تیرۆریستییەدا دەستبەسەر کراون. تورکیا پەکەکە و یەپەگەی بە ئەنجامدەری سەرەکی تەقینەوەکە ناو بردووە.
تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە./.