بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەندامانی تیمێکی تیرۆریستی پەیوەندیدار بە ئاژاوەگێڕییەکانی ئێران کە ویستی ئەوەیان هەبوو بە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بۆ ناوخۆی ئەم وڵاتە، لە دژی خەڵک و هێزە ئەمنییەکان بەکاری بێنن و دۆخی ئەمنیی شارەکان ئاڵۆز بکەن، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا تێکشکێندرا و سەرجەم ئەندامانی ئەو تیمەش دەستبەسەر کران.
لەو تیمە تیرۆریستییە دەست بە سەر چەندین جۆرە چەک بە تایبەت 20 نارنجۆکدا گیرا.
تیرۆریستیە دەستبەسەرکراوەکان دانیان بەوەدا ناوە کە بڕیار بووە نارنجۆکەکان لە ئاژاوەگێڕیی شارەکاندا لە دژی خەڵک و هێزە ئەمنییەکان بەکار بێنن.
ئەندامانی ئەو تیمە تیرۆریستییە لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەودیوی سنورەکان و ژمارەیەک ئەندامی دژبەری شۆڕش لە وڵاتانی ڕۆژئاوا پاڵپشتی دەکران بەڵام پێش هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران./.