بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی ” العالم ” ی ئێرانی لە سەر زاری سەرچاوە عێراقییەکان ڕایگەیاندووە کە لیوا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە گەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەتەوە.
لیوا قائانی هەروەها لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کۆبووەتەوە.
پێگەی سابرین نیوز ڕایگەیاندووە کە ناوەڕۆکی وتووێژی هەر دوو لا لە سەر هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگای گرووپە تیرۆریستییەکانی دژبەری شۆڕش لە هەرێمی کوردستان بووە.
ڕۆژی دووشەممە 14 ی تشرینی دووەمی 2022 سوپای پاسداران بنکە و بارەگای گرووپی دیمۆکرات و کۆمەڵەی لە کۆیە و زڕگوێز بۆردومان کرد./.