بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەباس مالیکی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە جموجوڵ و کۆبوونەوەکانی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق هۆشدارییدا.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی ئاژانسی المعلومە وتی: باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بە شێوازێک هەڵسووکەوت دەکات کە نوێنەرێنی باڵایە و دەتوانێت هەر کارێک بکات و ڕۆژانە لە گەڵ کەسایەتییەکان بە تایبەت کەسایەتییە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.
ناوبراو وتی: باڵیۆزی ئەمریکا خۆی لە هەمووان زیاتر دەزانێت بەڵام سەرۆک وەزیران فەرمانی داوە کە باڵیۆزانی بیانی دەبێت کۆبوونەوەکانیان لە چوارچێوەی وەزارەتی دەرەوە و کەناڵە دیپلۆماسییەکاندا بێت.
مالیکی وتی کە باڵیۆزی ئەمریکا دەبێت پابەندی بنەماکانی سیاسەتی نێودەوڵەتی بێت، ئەو بنەمایەی کە ڕێز لە سەروەری عێراق بگرێت و بە پێی یاساکانی ئەم وڵاتە بێت.
وتیشی کە باڵیۆزی ئەمریکا و ژمارەیەک لە باڵیۆزانی بیانی بە کۆبوونەوەیان لە گەڵ ڕێکخراوەکان، سیاسەتمەداران و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان سیاسەتی دەستێوەردانیان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق گرتووەتەبەر.
ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا وتی کە لە پشتەوەی ئەم سیاسەتە، ئامانجی زیان گەیاندن بە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هەیە./.