بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی جێگری سەرۆک کۆمار و وەزیری خوێندنی باڵا، وەزیری گواستنەوە و وەزیری کشتووکاڵی ڤەنزوێلا بە ئاماژە بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی تاران – کاراکاس لە سەرجەم بوارەکان و هەروەها بەڕێوەچوونی سەرکەوتووی لێژنەی هاوبەشی ئابوریی هەر دوو وڵات، وتی: هاوکاری دوو یان چەند قۆڵی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری زانستی، ئابوری و وزە، سوودی بۆ گەلان و وڵاتانی دیکە دەبێت.
ناوبراو ستایشی خۆڕاگریی گەلی ڤەنزوێلای کرد لە بەرامبەر سیاسەتی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی و وتی: ئەمریکییەکان وایان دەزانی کە بە هەڕەشە و گەمارۆدان دەتوانن گەلان لە پێشکەوتن ڕابگرن، بەڵام خۆڕاگریی گەلانی سەربەخۆ ئەوانی ناچار بە پاشەکشە کرد و جارێکی دیکە ئەوەی سەلماند کە خۆڕاگری و هاوکاری تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتەکانی ڕۆژئاوایە.
ڕامون بلاسکز وەزیری گواستنەوەی ڤەنزوێلاش لەو چاوپێکەوتنەدا ڕاپۆرتێکی لە سەر بەڕێوەچوونی لێژنەی هاوبەشی ئابوری هەر دوو وڵات پاش 8 ساڵ خستەڕوو و وتی: لە دانوستانەکاندا لە سەر پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بواری گواستنەوە، کشتووکاڵ، وزە و تەکنۆلۆژیا گەیشتینە ڕێکەوتن./.