بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە هێرشەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگای گرووپە تیرۆریستییەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بە تەلەفوون وتووێژیان کرد.
لەو وتووێژەدا فۆئاد حوسێن هەڵوێستی حکومەتی عێراقی لە سەر ئەو هێرشە ڕاگەیاند.
ناوبراو بە هاوتا ئێرانییەکەیی ڕایگەیاند کە بەردەوامی ئەم دۆخە مەترسیدارە و بەئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان پێشێلکردنی دەسەڵات و سەروەری عێراق و ئاسایشی خەڵکی ئەم وڵاتەیە.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە دەبێت لە ڕێگای وتووێژەوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت./.