بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێرشەکانی ئەمڕۆ دووشەممە 14 ی تشرینی دووەمی 2022 بۆ کۆیە و زڕگوێز لە ڕێگای مووشەک و درۆنەوە بووە.
لە پاش هێرشەکانی ماوەی ڕابردوو، کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە ڕێگری لە چالاکی ئەو گرووپانە بکەن بەڵام ئەوان ئازادانە هەڕەشەکانیان لە دژی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران زیاتر کرد.
لە کاتێکدا کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان موڵەتی هاتنەدەرەوە و خۆئاشکراکردن بە ئەندامێکی پەکەکە نادەن و تا ئەندامێکی ئەو حیزبە دێتە دەرەوە بە هاوکاری هەواڵگری دەکرێتە ئامانجی درۆنەکانی تورکیا، بەڵام گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە هەموو شێوازێک پاڵپشتی دەکرێن و لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئێرانیش بەردەوام میدیاکانی هەرێمی کوردستانیان بۆ کاریگەریدانان لە سەر ڕەوشی ناوخۆیی ئێران بەکار هێناوە./.