بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە لە گەڵ حکومەت و گەلی دۆست و برای تورکیاین.
ناوبراو هاوخەمی خۆیی بۆ بنەماڵەی قوربانییەکانی کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری ئیستەنبوونی تورکیا ڕاگەیاند و وتی: هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی کە ئاسایشی وڵات و گەلی تورکیا بکاتە ئامانج، لای ئێمە بە توندی ئیدانە دەکرێت.
بە هۆی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە ڕۆژی یەک شەممە 13 ی تشرینی دووەمی 2022 لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا، 6 کەس کوژران و 81 ی دیکەش بریندار بوون./.