بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سباستیەن لوکورنۆ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: سەربازێکی فەرەنسی ببینن کە لە وڵاتی مالی لە لایەن گرووپێک لە تیرۆریستانەوە گەمارۆ دراوە، ئەمە شەڕێکی خێرایە، یان باشترە بڵێم کە ئێمە توانای ئەوەمان نییە بچینە شەڕێکی گەورەوە.
ناوبراو وتی: ئەمەش چەندین هۆکاری هەیە، لە پاش هەڵوەشانەوەی ڕێکەوتنی وارشۆ، سەرۆک کۆمارانی پێشووی فەرەنسا هەنگاوێکی ئەوتۆیان لە پێناو پێکهێنانی سوپایەکی بەهێز نەبووە، بە شێوازێک کە توانای شەرێکی بەهێز و گەورەی هەبێت و ئەمەش بابەتێکی بەپەلە بۆ ئەوان نەبووە.
وەزیری بەرگری فەرەنسا دووەم هۆکاری بۆ بابەتی بودجە گەڕاندەوە و وتی کە نەبوونی بودجە هەندێک کات هۆکاری گرنگ و هەندێک کات هۆکارێکی ئەوتۆی نەبووە.
سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای فەرەنساش بە هەمان شێوە ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی توانای شەڕێکی گەورەی نییە./.