بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەنون بەڕێوەبەری گشتی بەشی چاودێری دارایی و بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕیزی ئەو کاڵا و بەرهەمانەی بە پێی یاسای ناوخۆیی و بە ئامانجی پاڵپشتی لە کەرتی وەبەرهێنانی ناوخۆیی، هاوردەیان قەدەغەکراوە، بڵاو کراوەتەوە.
ناوبراو وتی کە وەزارەتی بازرگانی بە هاوکاری دەزگا ئەمنییەکان بۆ ڕێگری لە کڕین و فرۆشتنی ئەو کاڵا و بەرهەمانە هاوکاری دەکات و چاودێری ناوەندەکانی کڕین و فرۆشتنیش دەستیپێکردووە.
ئامێری کارەبا، جۆرەکانی کێبڵ، لۆکەی پزیشکی، پێڵاوی سەربازی، کڵاوی سەربازی، ئاوی جۆ، خواردنەوە غازییەکان، ئاوی میوە، ئاوی کانزایی، بلۆکی چیمەنتۆیی، جۆرەکانی خشت، شیرەمەنییەکان، کاشی، چپس، دۆندرمە و ….. لە ڕیزی ئەو کاڵا و بەرهەمانەیە کە لە لایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە هاوردەیان بۆ ئەم وڵاتە قەدەغە کراوە./.