جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

مافی مرۆڤی بن سەلمان

جام کوردی – گوشارەکان لە دژی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی لە سعوودیە بە هاتنەسەرکاری محەممەد بن سەلمان وەک جێنشینی ئەو وڵاتە زیادی کردووە و دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لە دەستبەسەرکردن، ئەشکەنجە، ڕفاندن و لەسێدارەدانی ئەوان دەکەن.

تشرینی دووه‌م 8, 2022
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەوەی کە لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، چیرۆکی سێ دەستبەسەرکراوە لە نێو هەزاران دەستبەسەرکراوی سعوودیە، ئەوانەی کە بە بێ تاوان یان بە کەمترین تاوان، قورسترین سزایان بە سەردا سەپاوە یان لە گرتووخانەکانی ڕژێمی ئالی سعوود چاوەڕەێی لەسێدارەدان دەکەن.

لینا شەریف، ئەسما سەبیعی و عەبدوڵڵا جیلان، ئەو سێ دەستبەسەرکراوەن کە لە لایەن ڕژێمی سعوودیەوە و تەنیا بە تاوانی دەربڕینی بۆچوونی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە کێشەکانی کۆمەڵگای سعوودیە و لەناوچوونی ئازادییەکان و مافی خەڵک، بە تیرۆر و دابینکردنی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆر تۆمەتبار کراون.

ئەوانەی هاوشێوەی ئەم سێ کەسە لە گرتووخانەکانی ڕژێمی سعوودیەن، بە هەزاران کەس خەمڵێندراون، بەڵام بنەماڵەکانیان لە ترسی تۆڵەسەندنەوەی بەرپرسان توانای ئەوەیان نییە سەبارەت بە گرتنی ئەوان لێدوان بدەن.

لینا شەریف

لینا شەریف پزیشکێکی گەنج لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ڕیاز بووە، دۆخی کۆمەڵگای سعوودیە بەردەوام توڕەی دەکرد و بە ناوێکی خوازراوەوە لە تویتەکانیدا بۆچوونی خۆیی لە سەر دۆخی مافی مرۆڤ لە سعوودیە بڵاو دەکردەوە.

ناوبراو چەندین جار لە ڕێگای ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاگادار کرایەوە و لەو پەیامانەدا پێی ڕاگەێندرا کە ناسراوە و دەستبەسەر دەکرێت. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە لە گەڵ پارێزەرێک گرێبەست بکات تا لە پاش دەستبەسەربوونی لە لایەن بەرپرسانی سعوودیەوە، بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەی بکات.

لینا لە سەر دۆخی مافی مرۆڤ لە سعوودیە هەستی بە مەترسی دەکرد، بەڵام سەرەڕای ئەمەش بە ئاشکرا قسەی بۆ نەدەکرا. ناوبراو لە ساڵانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە ناوێکی خوازراوەوە چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێکرد و لە ئاکامدا لە کۆتایی مانگی ئایاری 2021 هێزە ئەمنییەکانی سعوودیە هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

لە ئاکامدا، ئەیلولی 2021 و لە وەڵامی لێژنەیەکی پەیوەندیداری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرپرسانی حکومەتی سعوودیە بە ناچار شوێنی مانەوەی ئەو پزیشکەیان ئاشکرا کرد و ڕایانگەیاند کە لە گرتووخانەی حائرە. ئەم گرتووخانەش لە نزیک شاری ڕیازە و شوێنی مانەوەی زیندانیی سیاسی و چالاکوانانی مافی مرۆڤە.

سعوودیە ڕایگەیاندووە کە لینا بە پێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دابینکردنی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆریزم دەستبەسەر کراوە، ئەو یاسایەی کە لە پاش بە دەسەڵات گەیشتنی محەممەد بن سەلمان داڕێژراوە و خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەو کاتەشەوە هیچ زانیارییەک لە سەر لینا بڵاو نەبووەتەوە و ئازاد نەکراوە.

ئەسما سەبیعی

ئەسما سەبیعی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر چالاکیی دەکرد و وەک کەسانی دیکە تاوانەکانی بەرپرسانی سعوودیەی لە دژی خەڵک بڵاو دەکردەوە، بە دیاریکراویش بەدواداچوونی بۆ دۆسیەی توندووتیژی خێزانی بە تایبەت لە دژی ژنان دەکرد.

سەبیعی تووشی هەمان چارەنووسی لینا بووە و دەزگای هەواڵگری سعوودیە لە حوزەیرانی 2021 هێرشی کردە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەری کرد.

پاش ماوەیەک حکومەتی سعوودیە دانی بەوەدا ناو کە ئەویش لە گرتووخانەی حائرە لە نزیک شاری ڕیاز.

عەبدوڵڵا جیلان

کەسێکی نزیک لە عەبدوڵڵا جیلان کە بە ناوی ناسر خۆیی ناساندووە، ڕایگەیاند کە جیلان کاری لە سەر تاوانەکانی سعوودیە لە دژی وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت یەمەن کردووە. هاوکات گرنگیشی بە مافی مرۆڤ داوە.

ناسر ڕایگەیاند: عەبدوڵڵا حەزی لەوە بوو ببێتە پزیشک و خزمەت بە خەڵکی وڵاتەکەی بکات، بۆ ئەمەش چووە زانکۆی ویلایەتی پنسیلڤانیا لە ئەمریکا. ئەو وای دەزانی کە بن سەلمان پابەندی بەڵێنەکانی خۆیە بۆ چاکسازی لە سعوودیە. بەڵام کاتێک بۆ ئەو وڵاتە گەڕایەوە، هەلی کاری بۆ دابین نەکرا و بە ناچار بووە شۆفێری تەکسی. بەڵێنە درۆکانی بن سەلمان بووە هۆکاری ئەوەی کە عەبدوڵڵا بە ناوێکی دیکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنە لە گەندەڵی و نەبوونی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بگرێت.

بەرپرسانی سعوودیە بە شێوازی جۆربەجۆر هەوڵی دۆزینەوەی عەبدوڵڵایان دەدا و لە ئاکامدا لە ئێوارەی ڕۆژی 12 ی ئایاری 2021 لە ماڵەکەی لە شاری مەدینەی پیرۆز ڕفێندرا.

هێزە ئەمنییەکانی سعوودیە دەستیان بە سەر تەواوی کەرەستە و کەلوپەلی نێو ماڵەکەی عەبدوڵڵادا گرت. بنەماڵەکەی زانیاری ئەوەیان دەست کەوتووە کە عەبدوڵڵا جیلان لە گرتووخانەیەکی شاری مەدینەیە و بە ئامێری کارەبایی ئەشکەنجە دراوە.

سعوودیە بە پێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، ئەو مافە بە خۆی دەدات کە بە بچووکترین ڕەخنەی هاووڵاتیان، ئەوان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکان بکات.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سعوودیە کە لە ئەورووپا چالاکی دەکات، ڕایگەیاندووە کە خەڵکی سعوودیە لە کاتی دەستبەسەرکردندا ڕوبەڕوی هەموو جۆرە ئەشکەنجەدانێک دەبنەوە و تەنانەت بنەماڵەکانی ئەوانیش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سعوودیەوە گوشارێکی زۆریان دەخرێتەسەر./.

Previous Post

ئەوانەی پیلانەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران جێبەجێ دەکەن، بە پێی ڕۆڵ و پشکیان وەڵام دەدرێنەوە

Next Post

ئەمریکییەکان بەردەوام گۆڕەپانەکەیان لە بەرامبەر ئێران دۆڕاندووە

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
ئەمریکییەکان بەردەوام گۆڕەپانەکەیان لە بەرامبەر ئێران دۆڕاندووە

ئەمریکییەکان بەردەوام گۆڕەپانەکەیان لە بەرامبەر ئێران دۆڕاندووە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020