جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 21, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتووێژ

هۆشدارییەکەی فەرماندەی سوپای پاسداران بە سعوودیە هەڵوێستی فەرمی تاران بووە

جام کوردی – شرۆڤەکارێکی ئێرانیی کاروباری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە هۆشدارییەکەی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە سعوودیە، هەڵوێستی فەرمی تاران بووە. وتیشی کە ئەو توانا و دەرفەتە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بوونی هەیە کە کێشە بخاتە بەردەم فرۆشتنی نەوتی سعوودییەکان.

تشرینی دووه‌م 6, 2022
in وتووێژ
A A
0

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعدوڵڵا زارعی شارەزا و شرۆڤەکاری کاروباری نێودەوڵەتی هۆشداریی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سعوودیە و وردەکارییەکانی ئاشکرا کردووە.

سعوودیە بە نوێنەرایەتی ئەمریکا شەڕی ئێران دەکات

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

سەعدوڵڵا زارعی بە ئاژانسی تەسنیم ی ڕاگەیاند: ئەوەی کە ئاشکرایە، ڕژێمی سعوودیە لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوو هیچ کات خۆیی لەو ئاستەدا نەبینیوە کە بیەوێت ڕوبەڕوی کۆماری ئیسلامی ئێران ببێتەوە، لە بەر ئەوەی کە دەزانێت هەڵەیەک بکات بە دڵنیاییەوە بە ئاسوودە لێی دەرباز نابێت.

ناوبراو وتی: لە ڕابردوودا و لەو کاتەی کە سعوودییەکان بە نیازی هەنگاوێک لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون، کاتێک لە لایەن تارانەوە ئاگادار دەکرانەوە، تووشی شڵەژان دەبوون و دەستەجێ پەنایان بۆ هەندێک چاکسازی دەبرد، ڕووداوەکەی مینا یەک لەوانەیە کە ئاشکرا بوو.

ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە وتی: تا ئێستا هەڵوێستێکی فەرمی دژ بە ئێران لە لایەن بەرپرسانی باڵای سعوودیە وەک شا، جێگرەکەی، وەزیری دەرەوە یان بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئێران نەبینراوە بەڵام ئاشکرایە کە سعوودییەکان وەک نوێنەری ئەمریکا شەڕی بەوەکالەت لە دژی ئێران دەکەن و پیلانەکەش لە لایەن دەزگای هەواڵگری ئەمریکاوە داڕێژراوە.

زارعی بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، وتی: هۆشدارییەکەی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران سەبارەت بە ڕۆڵی تیرۆریزمی میدیایی سعوودیە لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئێران کە لە لایەن کەناڵی ئێران ئینتەرنەشناڵەوە جێبەجێ دەکرێت، لە لایەن خەڵکی جیهانەوە بیسترا، چاوەڕوان دەکەین سعوودیە ئەم هەڵەی ڕاست و قەرەبوو بکاتەوە. خۆیان باش دەزانن کە لێدوانەکانی فەرماندەی سوپا هەڵوێستی فەرمی و ئامادەکراوی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

سعوودییەکان دوژمنێکی زۆریان لە ناوچەکەدا هەیە

سەعدوڵڵا زارعی لە درێژەدا چەندین خاڵی لاوازی سعوودییەکانی ئاشکرا کرد و وتی: ڕژێمی سعوودیە دوژمنێکی زۆری لە ناوچەکەدا هەیە و بەدەر لە بەحرەین، لە گەڵ وڵاتانی وەک میسر، عێراق، قەتەر، عۆمان و تەنانەت ئیمارات خاڵی ناکۆکی زۆری هەیە و کێشەکان پێکەوە هەیە. تەنانەت لە کوێت کە دەوترا سیاسەتەکەی لە ڕیازەوە دادەڕێژرێت، کەسێک بووەتە سەرۆکی پەرلەمان کە بە پێچەوانەی سیاسەتی سعوودیە دژی هەرچەشنە ئاساییکردنەوەیەکی پەیوەندییەکانە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی.

تێکدانی ڕەوتی فرۆشتنی نەوتی سعوودیە هێندە دژوار نییە

ناوبراو لاوازبوونی لە کەرتی وەبەرهێنان و فرۆشتنی نەوت بە یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی حکومەتی سعوودیە ناو برد و وتی: کەرتی ئابوریی سعوودیە بە تەواوی بەسراوەی فرۆشتنی نەوتە. سعوودیە نە دەتوانێت و نە وڵاتانی ڕۆژئاوا موڵەتی ئەوەی پێدەدەن کە ڕۆژانە کەمتر لە 8 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکات. خۆیان دەزانن کە فرۆشتنی نەوتی ئەوان دەتوانێت لە لایەن خۆڕاگرییەوە هەڕەشەی لە سەر بێت و تەنانەت بە سفر بگات، وەک چۆن کە لە ڕابردوودا ئەوە بینراوە. ئەو دەرفەت و توانایە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دژوار نییە کە ڕەوتی فرۆشتنی نەوتی سعوودیە تێک بدات. نەک تەنیا ئێران، بەڵکوو ئەفغانەکان، لوبنانییەکان، عێراقییەکان و یەمەنییەکان دەتوانن ڕەوتی فرۆشتنی نەوتی سعوودیە تێک بدەن.

وتیشی: گرنگ ئەوەیە کە سعوودییەکان بزانن ئێران تواناکەی لە چ ئاستێکدایە. لە هێرشەکانی یەمەن بۆ قووڵایی خاکی سعوودیە، ڕیاز ئێرانی تۆمەتبار کرد، ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە ئەوە بە تەواوی لە لایەن یەمەنییەکانەوە کرابوو، بەڵام سعوودییەکان ئەوەیان وەک توانای کۆماری ئیسلامی ئێران دەبینی. هەر بۆیە دەزانن ئێران ئیرادەی بەرگری لە خۆیی هەیە، وێڕای ئەوەی کە دووپاتی دەکەمەوە سعوودییەکان لە ناوچەکە دوژمنی زۆریان هەیە.

سعوودیە بودجەی دژایەتی ئێران دابین دەکات

سەعدوڵڵا زارعی وتی: سەرەڕای بۆچوونی هەندێک، سعوودیە بە هیچ شێوازێک گەلێکی یەکپارچە نییە، لەو وڵاتە لانیکەم 6 ئائینزا لایەنگری بەرچاویان هەیە، وەک حەنبەلی، شافعی، حەنەفی، مالیکی، ئیسماعیلی و زەیدی کە هەر یەک لایەنگری چەند ملیۆنییان لە سعوودیە هەیە.

زارعی وتی: لە دانیشتووانی کەمتر لە 21 ملیۆنیی ئەو وڵاتە، زەیدییەکان نزیکەی 2 ملیۆن کەسن، بەدەر لەو 200 هەزار زەیدییەی کە وەک کرێکار لە سعوودیە ژیان بە سەر دەبەن. هەروەها ئیسماعیلییەکان نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە دانیشتووانی سعوودیە پێک دێنن، لە گەڵ 4 ملیۆن کەسیش لە سعوودیە کە شێعەی جەعفەری یان دوانزە ئیمامین.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی وتووێژەکەدا ئاماژەی بە پەیامی فەرمیی ئێران بە سعوودیە دا و وتی: سعوودییەکان لە وەڵامدا ئەوەیان وتووە کە پەیوەندییان بە کەناڵی ئێران ئینتەرنەشناڵەوە نییە و خۆیان لەم میدیا تیرۆریستییە دوور خستووەتەوە، بەڵام ئێمە زانیاری تەواومان لە سەر پەیوەندی سعوودیە و ئەو کەناڵەوە هەیە و دەزانین کە ڕیاز بودجەی دژایەتی ئێران دابین دەکات و ئەم بە ناو میدیایەش لە لایەن سعوودیەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت. ئەڵبەت ڕاست دەکەن و لە بواری هەواڵسازی و شەڕی دەروونی و میدیایی، سعوودییەکان توانایەکی ئەوتۆیان نییە و دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی ئەو ئەرکەی لە ئەستۆ گرتووە و ئەفسەرێکی ئەو دەزگایە لە کەناڵی ئێران ئینتەرنەشناڵ جێگیر کراوە و کاروبارەکە بە بودجەی سعوودیە بەڕێوە دەبات. هۆشداری ئاشکرا و ڕوونی ئێمە ئەوەیە کە سعوودییەکان دەبێت سەرجەم پیلانەکانیان لە دژی ئێران ڕابگرن، بە تایبەت ئەوەی کە لە چوارچێوەی میدیاییدا دەکرێت دەبێت ڕابگیرێت.

مەرجەکانی سعوودیە سەبارەت بە یەمەن قبووڵکراو نییە

سەعدوڵڵا زارعی بە ئاماژە بە کاریگەری پیلانەکانی سعوودیە لە سەر دانوستانەکانی تاران – ڕیاز کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، وتی: دانوستانەکانی ئێران و سعوودیە لە سەر داوای ڕیاز دەستیپێکرد و ئێستا بە بڕیاری تاران ڕاگیراوە، دانوستانەکان نزیکەی یەک ساڵ و نیوی بەر لە ئێستا دەستیپێکرد، ئەڵبەت پێش ئەوەش چەندین پەیام لە نێوان هەر دوو وڵات ئاڵۆگۆڕی پێکرا و ئێمە لە ڕێگای لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پەیاممان دەدا بەڵام لە سەر داوای سعوودیە بووە. ئەوان بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقیان ڕاگەیاند کە دەیانەوێت دانوستان بکەن، کازمیش بە بەرپرسانی ئێرانی ڕاگەیاند کە سعوودییەکان بە جیدی دەیانەوێت لە گەڵ ئێران وتووێژ و دانوستان بکەن.

زارعی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت لە گەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان بەدەر لە ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا دەکرێت پەیوەندی هەبێت، سعوودییەکان لە گەڕی یەکەم تا پێنجەم باسی یەمەنیان دەکرد و داوای ئەوەیان دەکرد ئێران لە سەر شێوازی سعوودیی کۆتایی هێنان بە شەڕەکە، ڕەزامەندی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا بە دەست بێنێت.

ناوبراو وتی: سعوودییەکان بە شاندەکەی ئێرانیان ڕاگەیاند کە گوشار لە سەر ئەنساروڵڵا بۆ قبووڵکردنی مەرجەکانی ڕیاز دابنرێت، مەرجەکانیشیان قبووڵکراو نەبوو. ئەوان باسیان دەکرد کە ئەنساروڵڵا نابێت چەکی قورسی هەبێت و تا 50 کیلۆمەتری سنورەکانی سعوودیە بوونی نەبێت، ناوەندی پارێزگاکان ڕادەست بکات و لە حکومەتێکدا بەشداری بکات کە لە چوارچێوەی پلانی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارسدا بێت.

ئەو شارەزایەی کاروباری نێودەوڵەتی وتی: لە چەندین گەڕی دانوستانەکاندا سعوودییەکان داوای ئەوەیان دەکرد کە ئەنساروڵڵا شێوازی سعوودیی کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن قبووڵ بکات بەڵام لایەنی ئێرانی ئەوەی وەبیریان دەهێنایەوە کە دەبێت سەبارەت بە یەمەن لە گەڵ یەمەنییەکان دانوستان بکەن، ئێران دەتوانێت بە دۆستانی بڵێت کە لە گەڵ ئێوە دانوستان بکەن بەڵام دەبێت ناوەۆکی دانوستانەکان بە تایبەت یەمەنی بێت و تاران لەو بوارەدا دەستێوەردانی نابێت.

زارعی وتی کە هەڵسووکەوتی ئەم دواییەی سعوودییەکان لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئێران بە دڵنیاییەوە کاریگەریی لە سەر دانوستانەکانی ئەوان لە گەڵ یەمەنییەکان دەبێت، مەگەر ئەوەی کە ئەوان دەستبەجێ دان بە هەڵەکانی خۆیاندا بنێن و قەرەبووی بکەنەوە.

وەڵامەکەی سعوودیە لە سەر کەناڵی ئێران ئینتەرنەشناڵ قبووڵ ناکەین

ناوبراو لە بەشی کۆتایی وتووێژەکەدا وتی: سعوودییەکان لە ڕێگای نێوەندگێڕەکانەوە بە ئێمەیان ڕاگەیاندووە کە پەیوەندییان بەو کەناڵە تەلەفزیۆنییەوە نییە. بەڵام ئێران ئەوەی قبووڵ نییە، ئەگەر ئێران ئینتەرنەشناڵ پەیوەندی بە سعوودییەوە نییە، زۆربەی ڕووداوەکانیش پەیوەندییان بە ئێمەوە نییە.

زارعی وتی: ئێمە ناتوانین دەستەوەستان بین، هۆشدارییەکەی فەرماندەی سوپای پاسداران هەڵوێستی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و دەبێت ئەو پەیامە لە لایەن سعوودییەکانەوە وەرگیرابێت، بە پێچەوانەی ئەمەش تووشی زیان دەبن./.

Previous Post

بێ کاریگەربوونی گەمارۆکانی ئەمریکا؛ ئێران مووشەکێکی نوێی بە سەرکەوتوویی تاقیکردەوە

Next Post

ئێران: مووشەکی سەیاد 4B ڕوونوێنی کرا

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
نوێترین هەواڵ

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025
سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا
نوێترین هەواڵ

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

حوزه‌یران 2, 2025
دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان
نوێترین هەواڵ

دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان

ئایار 26, 2025
پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە
نوێترین هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە

ئایار 5, 2025
ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
نوێترین هەواڵ

ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان

ئایار 4, 2025
Next Post
ئێران: مووشەکی سەیاد 4B ڕوونوێنی کرا

ئێران: مووشەکی سەیاد 4B ڕوونوێنی کرا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020