بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022 زیاتر لە 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەم وڵاتە کردووە.
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی تشرینی یەکەم 4 ملیۆن و 588 هەزار بەرمیل بووە کە ڕۆژانە دەکاتە 148 هەزار بەرمیل.
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی ئەیلول 7 ملیۆن و 50 هەزار بەرمیل بە هەناردەی ڕۆژانە 235 هەزار بەرمیل بووە.
عێراق لە هەفتەی یەکەمی مانگی تشرینی یەکەم بە شێوازی مامناوەند 109 هەزار بەرمیل، لە هەفتەی دووەم 130 هەزار بەرمیل، لە هەفتەی سێهەم 220 هەزار و لە هەفتەی چوارەم 134 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە.
عێراق لە پاش کەنەدا، مەکزیک، سعوودیە، کۆڵۆمبیا و برازیل لە پلەی شەشەمی هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا لە مانگی تشرینی یەکەم بووە و لە نێو وڵاتانی عەرەبیش لە پاش سعوودیە پلەی دووەمی هەبووە./.